به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه مه‌راسیمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له شاری بانه به‌ڕێوه بردووه. مه‌راسیمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ده‌ستی پێكرد و دواجار یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای سۆسیالیزم ڕاگیرا. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان وته‌یه‌كی به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كانی دیكه پێشكه‌ش كرد و پاشان هه‌موو به‌شداربووان وته‌كانی وته‌بێژی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانیان سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی چه‌پ و سۆسیالیزم مه‌حكووم كرد و باردووخی ناوچه‌كه و شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیلیان تاوتوێ كرد.