3
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌یان پۆسته‌ر و تراكتیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌وانی، پیری خه‌زایی، سه‌رچه‌م، چوارڕێیانی ئازادی، كه‌ریم ئاوا، مزگه‌وتی جامێعا، مه‌یدانی هه‌ڵۆ، پاركی شار و بازاڕی دۆلار فرۆشه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای پیرۆزبایی كردنی ٣١ی جۆزه‌ردان، بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نوێ كرده‌وه.