37
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان، دژبه شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاوكردنی تراكت داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕێبه‌ری بایكۆت بكه‌ن. چالاكوانان هه‌روه‌ها دروشمی “ده‌نگدان، خه‌یانه‌ته به خوێنی قوربانیانی شۆڕشه‌كانی ژینا، خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و هه‌موو گیانبه‌ختكردوونی ٤٥ ساڵی ڕابردوو”یان به‌رز كرده‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی نیشان دا.