7
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له گوندی حسێن ئاوای سنه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه چالاكی ته‌بلیغییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، تراكتیان له نێو ئه‌و گونده و ده‌ورووبه‌ری دا بڵاو كردووه‌ته‌وه و دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. شۆڕشگێڕان هه‌روه‌ها ئاڵای كۆماری ئیسلامی‌یان ئاگر داوه و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه نوێ كردووه‌ته‌وه.