7
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆمنیستی ئێران به مه‌به‌ستی پیرۆز كردنی ساڵیادی دانه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی كانی دینار چالاكییه‌كیان به‌ڕێوه برد.
لایه‌نگه‌ران و دووستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی “پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران“، “٩ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك فۆئاد مسته‌فا سوڵتانی له بیر ناكه‌ینه‌وه“، په‌یمانیان له له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نوێ كرده‌وه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی ئازادی و به‌رابه‌ری له ئێران و كوردستان، به‌رده‌وام ئه‌بن له خه‌بات و تێكۆشان.