چالاكی تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا له‌ ورمێ و كرماشان

تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵمه‌رگی خومه‌ینی له‌ شاره‌كانی ورمێ و كرماشان چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ورمێ وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان له‌ ساڵمه‌رگی خومه‌ینی سووتاندووه‌ و هاوكات دروشمه‌كانیژن،ژیان،ئازادی،مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامیومه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی كرماشان هه‌موو به‌نێر و وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌ییان له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ ئاگر داوه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نوێ كردووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net