19
خوێندكارانی زانكۆی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چالاكانی خوێندكاری به بڵاوكردنی ده‌یان تراكت به دروشمه‌كانی “ڕێگه چاره‌ی كرێكاران، یه‌كڕیزی و ڕێكخراو بوونه“، “مه‌رگی كرێكارانی مه‌عده‌ن ڕووداو نییه، كۆمه‌ڵكوژییه” و “منداڵی كرێكارین، پاڵپشتی هه‌موویانین“، پشتیوانی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری ئێران ده‌ربڕی.