50
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران، به بڵاوكردنی پۆسته‌ر و تراكت دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی حكوومه‌ت نیشان دا.
خوێندكارانی ناڕازی به بڵاوكردنی پۆسته‌ر به وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و چه‌سباندنی تراكت به دروشمی “شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی درێژه‌ی هه‌یه” و “نا بۆ شه‌ڕ و كاولكاری” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه نیشان داوه. خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر داویان له خه‌ڵكی ئێران كرد له به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی دا بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه نه‌ده‌ن وڵات ئاوێته‌ی شه‌ڕێكی ناوچه‌یی گه‌وره بێت كه هیچ سوودێكی جگه له ماڵ وێرانی بۆ خه‌ڵك نییه.