دایكانی ئاشتی سنه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، له چالاكییه‌ك دا بۆ پشتیوانی له ورمیشه مورادی مانگرتنی چه‌ند ڕۆژه‌یان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكانی ئاشتی شاری سنه له كێوی ئاویه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه و به ئاگردانی په‌تی سێداره، پشتیوانی خۆیان له وریشه مورادی نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كه ماوه‌ی ٨ ڕۆژه دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران مانی له خواردن گرتووه، ئه‌وانیش بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مان له خواردن ده‌گرن. دایكانی ئاشتی داویان له چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد پشتیوانی له مانگرتی وریشه مورادی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن زیاتر له‌مه ڕۆڵه‌كانی وڵات له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره بدرێن.