10
گرووپی مووسێقای “هیوا ژین” كه پێكهاتووه له دایكانی خانه‌نشینی خانووی ئومید له شاری سنه، یه‌كه‌مین كۆنسێرتی خۆی به بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایكی له عیماره‌تی مه‌له‌ك تووجار به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٧٠ كه‌س له ژنانی خانه‌نشینكراوی شاری سنه كه ماوه‌ی هه‌شت مانگه له خانووی ئومیدی سنه چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین كۆنسێرتی نافه‌رمیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره به بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایكی، یه‌كه‌مین كۆنسێرتی فه‌رمی خۆیان به خوێندنی گورانییه‌كی شه‌هین تاڵه‌بانی به‌ڕێوه بردووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هونه‌ردۆستی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كراوه.