چالاكی شاخه‌وانانی سنه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ئیسماعیل كه‌ریمی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانانی سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ یادی ئیسماعیل كه‌ریمی، ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی كامیاران، به‌سه‌ر لووتكه‌ی چیای حه‌سه‌ن ته‌مه‌ر سه‌ركه‌وتن.

ئیسماعیل كه‌ریمی، چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندی نه‌جه‌ف ئاوای كامیاران، له‌ كاتی كوژرانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشه‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌ڵاوێژ به‌هوی قورسی برینه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ گیانی به‌خت كرد. ڕۆژ ڕابردوو، شاخه‌وانانی شاری سنه‌ به‌ هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای حه‌سه‌ن ته‌مه‌ر، ڕێزیان له‌ یادی كاك ئیسماعیل و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان گرت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net