36
ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی سه‌قز بۆ ڕێزگرتن له یادی “فریار ئه‌مینی پور” چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك لە شاخەوانانی گرووپی هەڵۆی سەقز لە چالاكییەكی شاخەوانیدا بە سەر بەرزاییەكانی شاخی بەردەسوور سەركەوتن و ئەم سەركەوتنەشیان پێشكەش بە یادی قارەمانی نیشتمان، “فەریار ئەمینی پوور” كرد. “فریار ئه‌مینی پور” قاره‌مانی وه‌رزشی “مووی تای” و ئه‌ندامی پێشووی تیمه‌ی میللی بوو كه ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانبار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له وڵاتی تایله‌ند گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ٦ی ڕێبه‌ندان، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و وه‌رزشوانه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز به‌ڕێوه چوو.