11
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان شارومه‌ندی كورد له شاره‌كانی ئاڵمان و ئۆتریش دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا له ڕۆژئاوای كوردستان چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی ئازادیخوازی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له شاره‌كانی كۆڵن، ئێسێن، فڕانكفۆرت، هامبوورگ و وییه‌ن به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵاكانی ڕۆژاوا و باشووری كوردستان دژ به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه ڕێگه له هێرشه‌كانی توركیا بگرن.