ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس له شاری ژنێڤ و كوردان و دۆستانیان له ئاڵمان له دوو چالاكی جیاجیادا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشتووی سویس به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری ژنێڤ، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كوردان و گه‌نجانی ئه‌نترناسیۆناڵی ئاڵمان ده‌فته‌ری ته‌له‌فزیۆنی “زی.دی.اف“یان داگیركردووه و خوازیاری به فه‌رمی ناساندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له خاكی سووریه بوون.