4
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئاودانان به‌نێره حكوومه‌تیه‌كانیان ئاگر داوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵمه‌رگی خومه‌ینی، كچانی شۆڕشگێڕی ئاودانان هاوشێوه‌ی گه‌نجانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ورمێ و كرماشان دژ به ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی چالاكییان ئه‌نجام داوه. كچانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به سووتاندنی به‌نێره حكوومه‌تیه‌كانی خامنه‌یی و خومه‌ینی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌ره‌سته نیشان دا و به وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی خوازیاری یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی بوون.