ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كۆمۆنیسته‌كانی تاران دژبه هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی مه‌نداڵی دا چالاكییان ئه‌نجام دا و بۆ ئیداره‌ی شۆرایی ته‌بلیغیان كرد.
هه‌سته‌ی ئهخگهران و كۆمیته‌ی نهێنی ژنانی تاران له چالاكییه‌كدا تراكت و بروشووریان به مه‌زموونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگیری منداڵان چاپ و بڵاو كرده‌وه،هه‌روه‌ها له سه‌ر هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه زانیاری‌یان به كۆمه‌ڵگا دا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها به نووسینی دروشم و بڵاوكردنی بروشووری هاوبه‌شی كۆمیته‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێداره‌ی شۆرایی، شێوازی له ناوبردنی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سه‌رمایه‌داری و له‌ناوبردنی نابه‌رابه‌ری له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایان بۆ خه‌ڵك ڕوون كرده‌وه. له تراكتهكاندا به ئاشكرا وتراوه كه ئێستا كاتی ئه‌و هاتووه كه خه‌ڵك به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كان، زانكۆكان، ئیدارات، گه‌ڕه‌كه‌كان و شاره‌كان به ده‌ست بگرن.