ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمیته‌ی نهێنی ژنانی تاران به بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، سه‌دان تراكتیان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه.
كۆمیته‌ی نێهنی ژنانی تاران، له په‌یامه‌كانیان دا وتیان: له دۆخێك‌دا كه هێزه‌کانی سه‌ر به خامنه‌یی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك سه‌ركوت ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك ئازادیخوازی بێ ناو نیشان دیواره‌كان ده‌شكێنن و ده‌ڕۆنه سه‌ر شه‌قام. له كاتێكدا جیاوازی له نێوان كار و سه‌رمایه گه‌یشتۆته لووتكه‌ی خۆی، ئێمه‌ی كرێكار ڕێگه چاره‌یه‌كمان نییه جیا له‌وه‌ی ئه‌و باروودۆخه بگۆڕین. ئه‌و گۆڕانكارییه پێویستی به زانیارییه، زانیاریی له‌سه‌ر دوژمنێكی هاوبه‌ش به ناوی سه‌رمایه‌داری و ناسینی جیاوازی چینایه‌تی كه یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ ڕزگار بوون، واته یه‌كگرتوویی چینی كرێكار. ئه‌و یه‌كڕیزییه ته‌نیا له نێوان كرێكارانی كارخانه و كارگه‌كان دا نییه، به‌ڵكوو ئه‌بێ له نێوان هه‌موو كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه كه به شێوازی جۆراوجۆر ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و هه‌موو ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ساز بێت. ئێمه‌ی كرێكار یه‌كگرتوو ده‌بێن، چوونكه ڕزگاری تاكه‌كه‌سی مومكه‌ن نییه.