چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌شداری بووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ وێڕای به‌رزنرخاندنی یادی ٤٥ ساڵه‌ی ئاشكرابوونی چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، ڕێزیان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت. چالاكانی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه‌ وه‌فادار به‌ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بن و ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و ڕێبازه‌ درێژه‌ پێ بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net