چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ گوندی كێڵانه‌ی سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌ورووبه‌ری گوندی كێڵانه‌ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه‌ و بڵاوكردنی تراكت به‌ دروشمه‌كانی “پیرۆز بێت ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌” و “بژی كۆمه‌ڵه‌ و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، كادر و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا پیرۆزبایی كرد. لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه‌ وه‌فادار به‌ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بن و ڕێگای گیانبه‌ختكردووان درێژه‌ پێ بده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net