به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له یه‌كێك له به‌رزاییه‌كانی شاری سه‌قز به به‌رزكردنی ئاڵای سووری كۆمه‌ڵه و بڵاوكردنی تراكت، ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، پێشمه‌رگه و كادر و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پیرۆزبایی كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به خوێندنی سروودی شۆڕشێگێڕانه و وتنه‌وه‌ی دروشم، ڕێزیان له یادی كاك محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی گرتووه و بۆ جارێكی تر په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه.