چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی مه‌ره‌بزانی سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوور، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌ورووبه‌ری ئاوایی مه‌ره‌بزانی سنه‌، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌، به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كۆمه‌ڵه‌ و بڵاوكردنی پلاكارد به‌ دروشمی “پیرۆز بێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌”، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان پیرۆزبایی كرد و به‌ڵینیان دا تا دوا دڵۆپی خوێنیان درێژه‌ به‌و ڕێگه‌ و ڕێبازه‌ بده‌ن. تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ دانیشتووانی گوندی مه‌ره‌بزان هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بایكۆت كردووه‌ و ئێستا داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه‌ هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی خۆڕاگری ئه‌و گونده‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بایكۆت بكه‌ن و تێدا به‌شدار نه‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net