69
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له ده‌ورووبه‌ری شاری بانه چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاوكردنی تراكت به دروشمه‌كانی “پیرۆز بێت ٨ی مارس”، “پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی ژن”، “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی سۆسیالیزم” و “بژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی”، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو كچان و ژنانی كوردستان و ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووان، دایكانی دادخواز و هه‌موو تیكۆشه‌رانی مافه‌كانی ژنان پیرۆزبایی كرد.