33
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌راسمكه به سروودی ئه‌نترناسیوناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكردووه. به‌دوایدا له‌سه‌ر باروودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و جیهان، دۆخی ژنانی سیته‌م لێكراو و شۆڕشی ژینا قسه و باس كرا، له ئیدامه‌دا، مه‌راسمه‌كه به بڵاوكردنی گوڵ و شیرینی له جه‌وێكی پڕ له شایی و خۆشی‌دا كۆتایی پێهات.