به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٣١ جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، ئاڵا و ئه‌ستێره‌ی سووریا‌ن هه‌ڵواسی و به بڵاوكردنی تراكت، هاتنی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو پشمهرگهكانی كۆمه‌ڵه، كادر و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری پیرۆزبایی كرد. چالاكوانان هه‌روه‌ها دروشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم، بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”یان به‌رز كرده‌وه و ڕێزیان له یادی هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه.