66
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌ریوان، بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌یان تراكتیان له كانی دینار، مه‌زگه‌وتی جامێعا، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئازادیخوازانی مه‌ریوان له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند كه ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، خه‌یانه‌ت به خوێنی گیانبه‌ختكردووانه و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكاران، خوێندكاران، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بایكۆت بكه‌ن.