4
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه دیواره‌كانی شاری سنه‌یان به دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه“، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه” نه‌خشاندووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه كه درێژه به ڕێگا و ڕێبازی پڕ شانازیان بده‌ن.