4
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، له سه‌روبه‌ندی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان كه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دیواره‌كانی شاری سه‌قزیان به دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه” نه‌خشاندووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ڕێبازی گیانبه‌ختكرووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نوێ كرده‌وه.