36
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چالاكییان ئه‌نجام داوه.
ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه به هه‌ڵواسینی ئاڵای سوور و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بن. ژنانی ئازا و بوێری سنه هه‌روه‌ها، داوایان له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد به‌ده‌م بانگه‌وازی ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه بچن و ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و مان بگرن.