14
ده‌یان ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستار له كانتۆنی فۆرات، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، چالاكییان ئه‌نجام دا و گوڵی سووریا‌ن پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ی.پ.ژ كرد.
له‌و چالاكییه‌دا ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ستار و كارمه‌ندانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان به‌شدار بوون و به پێشكه‌شكردنی گوڵی سوور به هێزه‌كانی ی.پ.ژ و ئاسایشی نێوخۆی كۆبانی، هاتنی ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی جیهان پیرۆزبایی كرد.