ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ژنانی جه‌وان، خوێندكارانی زانكۆی كۆبانی و كچانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب له چه‌ند چالاكی جیاجیادا، ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی كوردستان و جیهان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ژنانی كانتۆنی فورات به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، له گۆڕستانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی دا كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای گوڵبارانكردنی مه‌زاری شه‌رڤانانی ی،پ.گ. و ی.پ.ژ، سه‌باره‌ت به ٨ی مارس و خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری قسه و باسیان كردووه. له زانكۆی كۆبانی، مه‌راسیمی ٨ی مارس به به‌شداری به‌رینی گه‌نجانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چووه و ژنانی پێشه‌نگ خه‌ڵات كراون. له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب، ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژنانی گه‌نج گولی سووریا‌ن پێشكه‌ش به كچان و ژنانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و ئه‌شره‌فییه كردووه.