19
شه‌وی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران به بڵاوكردنی گوڵی سوور و تراكت له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و نووسینی دروشم، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆزبایی كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: دیواره‌كانی شار ده‌كه‌ین به تریبوونی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، هه‌ر دیوار، هه‌ر كۆڵان و شه‌قام سه‌نگه‌رێكه بۆ خه‌بات دژ به ئاپارتایدی جنسیه‌تی، شۆڕشی ژنان به‌رده‌وامه و تا سه‌ركه‌وتن ناسره‌وێت. هاوكات كۆمه‌ڵێك له كچان و ژنانی شۆڕشگێڕ به بۆنه‌ی ٨ی مارس، تراكت و گوڵی سووریا‌ن پێشكه‌ش به دایكانی دادخواز كردووه و مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان گوڵباران كردووه.