11
ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی شنۆ و مه‌ریوان به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز چالاكی ژینگه‌ییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی گوندی بابخاڵاوێی سه‌ر به شاری شنۆ هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی تازه، كۆڵان و ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده‌یان له زبڵ و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی گوندی ده‌رزیانی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له هه‌ڵمه‌تێك دا به هاوكاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیا ده‌یان نه‌مامیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده چاندووه و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه كه پاكی و خاوێنی ژینگه له ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز دا بپارێزن.