ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، گرووپه شاخه‌وانیه‌كانی كوردستان و چالاكانی ژینگه‌یی له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، دیوانده‌ره، ئیلام، بۆكان و بانه له چه‌ند مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له یادی گیانیهختكردووانی ژینگه گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه له شوێنی ڕوودانی ئاگره‌كه‌ی ئاویه‌ر كه بووه هۆی گیانبه‌ختكردنی چیاكۆ یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادی، كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای گۆڵبارانكردنی شوێنه‌كه، سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. هاوكات دوو گرووپی شاخه‌وانی بۆكان به سه‌ر چیاكانی تووچاڵ له تاران و عه‌له‌م كووه له مازه‌نده‌ران دا هه‌ڵكشاون و یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه‌یان به‌رز نرخاندووه. هه‌وره‌ها گرووپی شاخه‌وانی تاڵه‌سواری دیوانده‌ره چوونه‌ته سه‌ر چیای شێخ شه‌ره‌ف و یانه‌ی شاخه‌وانی كاسارۆی مه‌ریوان له مه‌راسمێكدا، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه گرتووه و له ئیلام، شاخه‌وانانی گرووپی شنه‌ی پازهمین له چالاكییه‌كی ژینگه‌دۆستانه‌دا، وێڕای پاككردنه‌وه‌ی سرووشت، یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌یان له شاری سنه به‌رز نرخاندووه. شایانی باسه كه ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی ئارازی مهابادیش له هه‌ڵمه‌تێكدا به سه‌ر چیای “سپی ڕێز” هه‌ڵكشاون و له ڕێوڕه‌سمێكدا ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه گرتووه.