ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی بۆكان، پیرانشار و سه‌قز له سێ چالاكی جیاجیادا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ لێدانی كانگای زێڕی نوێ له نزیك چۆمی زه‌ڕینه ڕوود نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شاخه‌وانانی سه‌قز به هه‌ڵكشان به سه‌ر یه‌كێك له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ڕێزیان له یادی ژینگه‌دۆستانی گیانبه‌ختكردوو گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ لێدانی كانگای زێڕ له نزیك چۆمی زه‌ڕینه ڕوود نیشان داوه. له ناوچه‌كانی لاجان و خۆڕینچ ژینگه‌پارێزان به چاندنی نه‌مام پشتیوانی خۆیان له چالاكانی مه‌ده‌نی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند و خوازیاری ڕاگرتنی چالاكییه مه‌عده‌نییه‌كان له سه‌قز بوون. ژینگه‌دۆستانی به‌شدار له‌و چالاكییانه ڕایانگه‌یاند: لێدانی سێ كانگای زێڕ له نزیك سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی تیكاب، دیوانده‌ره و سه‌قز زیان له مه‌عیشه‌ت و ته‌ندرووستی گوندنشینان و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌دات.