10
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی شاری كامیاران و خه‌ڵكی خۆبه‌خش په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بوون و سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوویان له چیای شاهۆ دا چاندووه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به چاندنی سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامی قه‌زوان له داوێنی چیای شاهۆ گرینگی پاراستنی ژینگه‌یان دووپات كرده‌وه و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بن و هه‌نگاوێك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و دارستانانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه بڕاون یان سووتێندراون هه‌ڵ بگرن.