48
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری بانه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژین و ژینگه‌دۆستانی شاری بانه له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره نه‌مامی قه‌زوان و به‌ڕوویان چاندووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕێز له ژینگه بگرن و سرووشتی جوانی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.