84
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی كوردستان له هه‌ڵمه‌تێك دا ناوچه‌ی گه‌شتیاری و كوێستانی داڵانپه‌ڕیان له زبڵ و پاشماوه پاك كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شاره‌كانی شنۆ و پیرانشار هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژینگه‌پارێزان له‌و چالاكییه‌دا به‌شدار بوون و ناوچه‌كه‌یان له زبڵ و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد پاكی و خاوێنی سرووشتی جوانی كوردستان بپارێزن.