26
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی كۆبانی له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی دا دارستان و پاره‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌یان له زبڵ و پاشماوه پاك كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مپه‌ینێك له ژێر ناوی “پاراستنی ژینگه، ئه‌ركی هه‌موومانه” له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانی كۆبانی ده‌ستی پێكردووه و به ده‌یان كچ و ژن تێدا به‌شداربوون. چالاكوانانی ئه‌و چالاكییه به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه له نێو پارك و دارستانه‌كانی ئه‌و شاره ڕایانگه‌یاند كه ڕواڵه‌تی ئێكۆلۆژێكی شۆڕشی ڕۆژئاوا چالاكی ژینگه‌یی و پاراستنی سرووشته.