چالاكی گرووپی شاخه‌وانی تاڵه‌سواری دیوانده‌ره‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی ژینگه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی تاڵه‌سواری دیوانده‌ره‌ بۆ ڕیزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی ژینگه‌ی مه‌ریوان به‌ سه‌ر چیای شێخ ڕه‌ئووف دا هه‌ڵكشان.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریف باجوور و هاوڕێكانی كه‌ له‌ كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان دا گیانیان به‌خت كردبوو، ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا ڕێگای پڕ شانازیان درێژه‌ پێ بده‌ن. ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی تاڵه‌سواری دیوانده‌ره‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد ڕێگای كاك شه‌ریف و هه‌موو شه‌هیدانی ژینگه‌ درێژه‌ پێ بده‌ن و ژینگه‌ و سرووشتی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net