ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی سنه به‌سه‌ر قه‌ڵای حهسهنئاوا دا سه‌ركه‌وتن و دروشمی نا بۆ ئێعدام‌یان به‌رز كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. چالاكوانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: سزای ئێعدام ته‌نیا نه‌فره‌ت و توڕه‌یی له كۆمه‌ڵگا دا زیاد ده‌كات و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان داده‌نێت. ئێعدام حوكمێكی نامرۆڤانه‌یه كه هیچ كات ڕێگه‌ی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان نه‌گرتووه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئێعدام ڕێگه چاره نییه و ئه‌بێ سه‌رچاوه‌كانی تاوان وشك بكرێن. له وڵاتێكی ئازاد دا شتێك به ناوی به‌ندكراوی سیاسی بوونی نییه چ بگا به‌وه‌ی كه كه‌سێك له‌به‌ر بیر و باوه‌ڕی جیاوازی ئێعدام بكرێت.