11
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕی سنه له چالاكییه‌ك دا ڕێزیان له یادی ڕامین حسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیاری مورادی دا گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سنه به بڵاوكردنی پلاكارد و تراكت له ده‌ورووبه‌ری چیای ئاویه‌ر، یادی سێ به‌ندكراوی سیاسی له‌سێداره‌دراو به ناوه‌كانی ڕامین حسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیاری مورادیان به‌رز ڕاگرتووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به‌ڵێنیان داوه كه تا دوا دڵۆپی خوێن درێژه‌ده‌ری ڕێگای به‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بن.