48
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به بڵاوكردنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، به شێوه‌ی گرافیتی و چه‌سپاندنی له‌سه‌ر دیواره‌كان، پشتیوانی خۆیان له‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه ده‌ربڕیوه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها دروشمه‌كانی “له كوردستان تا به‌لووچستان، له ئێرانه‌وه تا ئه‌فغانستان، كۆتایی دێنن به سیته‌م دژبه ژنان” و “تا گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان درێژه به شۆڕشی ژینا ئه‌ده‌ین”یان له نێو شه‌قامه‌كان دا بڵاو كرده‌وه.