7
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كوڕان و كچانی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌شت هاوكات له‌گه‌ڵ مراسیمه حكوومه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، گه‌نجانی شۆڕشگێڕ به نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواری شاره‌كه و ئاگردانی بنكه‌ی به‌سیج دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. تێكۆشه‌رانی سه‌رده‌شت داوایان له هه‌موو گه‌نجانی كوردستان كردووه چالاكییه‌كانیان دژ به كۆماری ئیسلامی په‌ره پێده‌ن و له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بن.