7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، ده‌وڵه‌تی حاكم له ژاپۆن ڕایگه‌یاند كه گه‌مارۆكانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دیسان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ژاپۆنه پاش هاوكاری نه‌كردنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها بێ ئه‌نجام مانی دانوستانه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئۆروپا ده‌ستیپێكردووه. به پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن، ٧٨ ڕێكخراوه و ٤٣ كه‌س له به‌رپرسانی ڕژیم، ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تی ژاپۆنه‌وه.