17
بە پێی هه‌واڵی گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەمە، ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخوازی ورمێ به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ورمێ تراكت و نووسراوه‌ی تایبه‌ت به ٨ی مارس و هه‌روه‌ها، وێنه‌ی ڕێبه‌ری نه‌مری بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو كاك فوئاد موسته‌فا سوڵتانیان بڵاو كرده‌ووته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نوێ كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه درێژه به ڕێگه‌و ڕێبازیان بده‌ن.