3
ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە شاخەوانانی کوردستان بە سەرکەوتنیان بە سەر چیای دەماوەند دا لە پارێزگای ئەلبۆرز، یادی شەهیدانی ژینگەیان بەرز ڕاگرت.
بە پێی وێنەکان، شاخەوانانی ئەندامی ئەنجومەنەکانی شاخەوانی “میربۆهاڵ“، “ئاورین” و “قەڵای دم دم” لە ورمێ، ئەم چالاکیەنەیان ئەنجام داوە. جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی شارەکانی سنە، کامیاران و دێولان، هاوکات لە گەڵ چەند گروپێکی شاخەوانی هەڵکێشانە سەر لووتکەی شاخی ئاوییەر و لە شوێنی گیانبەختکردنی “چیاکۆ یوسفی نژاد، خەبات ئەمینی و حەمید مورادی“، یادی ئەو ئازیزانەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردنەوە.