ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری بۆكان به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهان ژن و به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی شه‌ش شاخه‌وانی كۆچكردووی بانه، سه‌دان نه‌مامیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره دا چاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای پیرۆزباییكردنی ڕۆژی جیهانی ژن له هه‌موو كچان و ژنانی كوردستان، به چاندنی نه‌مان ڕیزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا گرتووه. شایانی باسه كه ڕۆژی ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، شه‌ش شاخه‌وان به ناوه‌كانی ڕووناك دانشمه‌ند، عومه‌ر عه‌بدۆڵڵاهی، كاروان ئه‌حمه‌دپور، خالق محه‌ممه‌دنژاد، شه‌هلا ڕه‌حمانی و یاسا سادقی به هۆی ڕنۆی به‌فر له لووتكه‌ی چیای حه‌وت تاشی بانه گیانیان له‌ده‌ست دا.