25
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری له پارێزگای ورمێ، ٢٨ هه‌زار كرێكاری بیناسازی له‌و پارێزگایه ماوه‌ی پێنج ساڵه چاوه‌ڕێی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعین و به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.
به وته‌ی ئه‌ندامێكی خانه‌ی كارگه‌ری شاری ورمێ، كرێكارانی بیناسازی له هه‌ژارترین كرێكارانی ئێرانن و وێڕای كه‌می حه‌قده‌ست، نه‌بوونی هه‌لی كاری هه‌میشه‌یی، گرانی و هه‌ڵاوسان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ده‌رمانی ڕووبه‌ڕوون. له ئێستا ٢٨ هه‌زار كرێكاری بیناسازی ماوه‌ی پێنج ساڵه چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئجتیماعین، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كرێكارانی ئه‌و به‌شه هه‌ڵ نه‌گرتووه.