چل و شه‌شه‌مین حه‌فته‌ی كارزای نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ چل و شه‌شه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام مانیان گرت.

به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌ هاوكات بوونی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ڕووخانی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د كرد و وێڕای پیرۆزباییكردنی له‌ خه‌ڵكی سووریه‌، ئه‌و ڕووداوه‌یان وه‌كوو خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی ناو برد و ڕایانگه‌یاند: ئێستا كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخاوه‌ ئه‌بێ سه‌ره‌نجی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ زۆرتر بخرێته سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ زیندانه‌كانی ئێران و هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێز بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ ده‌ست پێ بكات. مانگرتووان هه‌روه‌ها وتیان: كارزای نا بۆ ئێعدام ده‌رفه‌تێكی نایابه‌ بۆ چه‌ك كردنی كۆماری ئیسلامی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net