به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، كرێكارانی پورسانتی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی ئێران ٧٢ ساعه‌ت له حه‌فته كار ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌نیا ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌نه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی پورسانتی ڕۆژانه ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن و ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پشوودانیان هه‌یه. بۆ نیموونه كرێكارێكی شاغڵ له یه‌كێك له شیركه‌ته گه‌وره‌كانی تاران له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه، گوڵان و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، ١٠، ١١ و ١٢ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستی وه‌رگرتووه كه وڵامده‌ره‌وه‌ی تیچووی ژیانی نییه. چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكارانی پورسانتی له ئێران له حاڵێكدایه كه داهاتی فرۆش ده‌ڕواته گیرفانی خاون كۆمپانیاكان و كرێكاران بۆ دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانی ژیان له ژێر گوشارێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دان.